بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پورتوگال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 38°42′N 9°11′W / 38.700°N 9.183°W / 38.700; -9.183

کۆماری پورتوگال
República Portuguesa
سروود: "A Portuguesa"
"The Portuguese Anthem"
ھەڵکەوتەی  پورتوگال  (dark green)

– لە ئەورووپا  (green و dark grey)
– لە the یەکێتیی ئەورووپا  (green)  —  [ڕێنوێن]

پایتەخت
و گەورەترین شار
لیسبۆن
38°46′N 9°9′W / 38.767°N 9.150°W / 38.767; -9.150
زمانە فەرمییەکان پورتوگالی
زمانە ناوچەییەکان Mirandese1
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٧) 96.87% Portuguese and 3.13% other ethnicities (کەیپڤەردans, Brazilians, Ukrainians, Goans, ئەنگۆلاns, etc.)[١]
ناوی هاووڵاتی Portuguese
دەوڵەت Unitary parliamentary republic
 -  President Marcelo Rebelo de Sousa (PSD)
 -  Prime Minister António Costa (PSD)
 -  Assembly President Eduardo Ferro Rodrigues (PSD)
Formation Conventional date for Independence is 1139 
 -  Founding ٨٦٨ 
 -  Re-founding ١٠٩٥ 
 -  De facto sovereignty ٢٤ حوزەیران ١١٢٨ 
 -  Kingdom ٢٥ تەممووز ١١٣٩ 
 -  Recognized ٥ تشرینی یەکەم ١١٤٣ 
 -  Papal Recognition ٢٣ ئایار ١١٧٩ 
 -  Restoration of independence ١ کانوونی یەکەم ١٦٤٠ 
 -  Restoration of independence recognized ١٣ شوبات ١٦٦٨ 
 -  Republic ٥ تشرینی یەکەم ١٩١٠ 
 -  Democracy ٢٥ نیسان ١٩٧٤ 
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٩٢٬٠٩٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (110th)
٣٥٬٦٤٥ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٠٫٥
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١١ 10,647,763[٢] (77th)
 -  سەرژمێریی ٢٠١١ 10,555,853[٣] 
 -  چڕی ١١٥ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (96th)
٢٩٨کەس لە مایلی چوارگۆشە
GDP (PPP) بەراوردی ٢٠١٠
 -  سەرجەم $247.037 billion[٤] (48th)
 -  سەرانە $23,222[٤] (39th)
GDP (nominal) بەراوردی ٢٠١٠
 -  سەرجەم $229.336 billion[٤] (37th)
 -  سەرانە $21,558[٤] (32nd)
Gini (٢٠٠٩) 33.7[٥] 
HDI (٢٠١١) increase 0.809[٦] (very high) (٤١st)
دراو یۆرۆ ()2 (EUR)
ناوچەی کاتی WET (UTC+٠)
 -  ھاوین (DST) WEST (UTC+١)
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین dd-mm-yyyy, yyyy-mm-dd, yyyy/mm/dd
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .pt
کۆدی تەلەفۆن 351
1 Mirandese, spoken in some villages of the municipality of Miranda do Douro, was officially recognized in 1999 (Lei n. ° 7/99 de 29 de Janeiro), since then awarding an official right-of-use Mirandese to the linguistic minority it is concerned.[٧] The Portuguese Sign Language is also recognized.
2 Before 1999: Portuguese escudo.

پورتوگال وڵاتێکە لە کیشوەری ئەورووپا و ھاوسنوورە لەگەڵ ئیسپانیا. پایتەختەکەی شاری لیسبۆنە. زمانی سەرەکی وڵاتەکە زمانی پورتوگالییە. ڕووبەرەکەی تێکڕا ٩٢٬٣٩١ کیلۆمەتر دووجایە، ژمارەی دانیشتووانەکەشی ١٠٬٥٦٦٬٢١٢ کەسە بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٥.

جوگرافیا

[دەستکاری]

وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری خۆراوای قارەی ئەورووپا و ھاوسنورە لەگەڵ ئیسپانیا لەخۆرھەلاَت و باکوور، سنوورەکانی تری دەکەوێتە سەر زەریای ئەتڵەسی.

پورتوگال دەکەوێتە نیوە دوورگەی ئیبرییا ڕووباری تیۆ ئەو وڵاتە دەکاتە دوو بەشەوە، بەشی باکووری کە بەرزی و نزمی زەوییەکەی ئاست بەرزەو ئاوھەواکەی ساردوشێدار کردووە، چەندین دەشتی ھەیەو بەشی باشووری سروشتێکی تەختو لیتایییەو ئاو و ھەواکەی گەرمترە و بارانیشی کەمترە، گرنگترین ڕووبارەکانی تری (ئەلدوور، مینھو، گوادیاناو موندیگۆ)یە کە ھەموویان لەخاکی ئیسپانیاوە ھەڵدەقوڵێن جگە لەڕووباری (موندیگو) کە لەڕیزە چیایی (ئەستریلا) دا ھەڵدەقوڵێت کە بەرزترین ڕیزەچیای پرتوگالە، بەرزترین لووتکە چیاش لووتکەی (بیکۆ)یە کە بەرزییەکەی دەگاتە (٢٣٥١)م کە دەکەوێتە دوورگەکانی (ئەزوەر)ی پورتوگالی، ئەم دوورگەو دوورگەی (مادیرا) دەکەونە زەریای ئەتڵەسییەوە کە چالاکی دەماری گڕکانە ئاگرینەکان چالاکەکانی پێدا تێدەپەرێت، واتە دەکەونە سەر ھێڵی گرکانی. پرتوگال بەیەکێک بەگەرمترین ولاَتانی ئەورووپا ھەژمار دەکرێت، کە پلەی گەرمی تێکڕای لەھاویندا دەگاتە (٣٠) پلە، لەباکووری دەگاتە (١٣) پلەو لەباشووریش (١٨) پلەیەو بەدەگمەن پلەی گەرمی لە(٥) پلەی سەدی کەمتر دەبێتەوە، لەدوورگەکانی (ئەزەوەرو مادیرا) ش کەشوھەوا بەوە جیا دەکرێتەوە کە ڕەشەبای ھەیەو بارانی زۆرە.

دانیشتووان

[دەستکاری]

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی وڵاتی پورتوگال ١٠٬٦١٠٬٣٠٤ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫١٥ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٤٢٫٦ ساڵە. ھەروەھا ٦٣ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٨]

دانیشتووانی پرتوگال ڕەگ و ڕیشەی زمانیانو ئایینیان زۆر لەیەکتری نزیکە، ھەرچەندە بنچینەی پرتوگالییەکان جیاوازە، بەلاَم بەزۆری لەنیوە دوورگەی (ئیبریا) وئەوانی تر لەحەوزی دەریایی ناوەڕاستەوە ھاتوون، کاریگەری ئەفریقا لەسەر دانیشتووانەکەی لەئەوروپا گرنگترو زیاترە، زۆربەی زۆری پرتوگالییەکان ڕوویان کردووەتە دەرەوەی ولاَتی خۆیان بۆ باشترکردنی بواری ئابووریان، زۆرینەی پرتوگالییەکان کە ژمارەیان دەگاتە (٦٠٠) ھەزار کەس کە لەفەرەنسادا دەژین، ئەو بێگانانەشی کە ھاتوونە ئەو ولاَتە لە(کینیا، بەرازیل و ئەنگۆلا) و ھاتوون، چونکە پێشتر لەلایەن پرتوگالەوە داگیر کرابوون.

زۆرینەی خەڵکی بە زمانی پورتوگالی دەدوێن کە بنچینەکەی دەچێتەوە سەر ڕۆمانییەکانو بەشێکی تریان بەزمانی (ئەستووری) دەدوێن کە دەوڵەت دانی بەو زمانەش ناوە و بەکاردەھێنرێت.

ئایین

[دەستکاری]

زۆربەی پرتووگالییەکان شوێنکەوتووی (کلێسای کاسۆلیک) ن.

جەژن و پشووەکان

[دەستکاری]

پشووی سەرەکی لەم ولاَتەدا جەژنی سەری ساڵی زایینییە (١ ی کانوونی دووەم)، ڕۆژی زیندوو بوونەوەی مەسیح (فصح)، جەژنی سەربەستی وئازادی لە (٢٥) نیسان و، جەژنی ١ ئایار ڕۆژی جیھانی کرێکاران، ڕۆژی پرتوگال لە ١٠ حوزەیران و جەژنی نزیک بوونەوە، جەژنی ھەڵکێشانی مریەم، جەژنی دامەزراندنی کۆماری (٥ تشرینی یەکەم)، جەژنی ھەموو خواناسان (١ تشرینی دووەم)، ڕۆژی دووبارە داڕشتنەوەی کۆماری ١ کانوونی دووەم، جەژنی پەتی بێپیسی لە ٨ کانوونی یەکەم، شەو و جەژنی لەدایکبوونی مەزنیو شکۆمەندی لە (٢٥–٢٦) کانوونی دووەم.

مێژوو

[دەستکاری]

ناولێنانی ئەو ولاَتە بەپرتوگال بۆ عەرەبەکان دەگەڕێتەوە کە لەباشوور و خۆرھەلاَتی ئیسپانیا بەشێوەیەکی دیاریکراو نیشتەجێ ببوون، سەرەتایی دەسەلاَتی عەرەبیو ئیسلامی لەو ناوچەیییەی ئەورووپا پیشاندەدات، عەرەب ناوچەکانی ڕۆژاوایان بەپرتوگال ناو بردووە، چونکە پرتەقالی زۆر بووەو پێش ٣٠٠ ساڵ عەرەبەکان بە ولاَتی پرتەقاڵ ناساندوویانە، ھەر ئەم ناولێنانەی عەرەبەکان وای کردووە کە ئەو وڵاتە لەسەر نەخشە جوگرافییە کۆنەکان بە (وڵاتی پرتەقاڵ)بناسرێت، کە کەشتیوانە عەرەبەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە (باشوورو خۆرھەلاَتی ئیسپانیا) بەکاریان ھێناوە لەکاتی دەسەڵاتی ئیسلامیدا.

ڕامیاری

[دەستکاری]

ڕژێمی ڕامیاری پرتوگال لەشۆڕشی (مێخەک) بەسیستمی پەرلەمانی دیموکراسی شاد بوو لە ساڵی (١٩٧٤) گرنگترین پێکھاتەکانی ئەمانەن:

سەرکۆمار ھەموو پێنج ساڵ جارێک لەلایەن گەلەوە ھەڵدەبژێردرێت و ئەویش دەستنیشانی وەزیرەکان دەکات بەپێی ڕێژەی دەنگەکان، ئەندامانی پەرلەمانیش کە ژمارەیان (٢٣٠) کەسە ھەموو ساڵ جارێک ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت، دەسەلاَتی دادوەری بەرزترین دەسەلاَتە لەو ولاَتەداو دادگای دەستووریش ھەلدەستێت بەپێداچوونەوەی یاسا دەرچووەکان بۆ ئەوەی ھاوشێوەی بەندی دەستووری بن. گرنگترین پارتە سیاسییەکانیش ئەمانەن:

  • سۆسیالیستەکان.
  • دیموکراتە کۆمەلاَتییەکان.
  • پارتی گەل.

سیاسەتی ڕامیاری دەرەوە

[دەستکاری]

پرتوگال یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەیەکێتی ئەورووپادایە، پرتوگال پەیوەندییەکی تایبەتی ھەیە لەگەڵ داگیرگەکانی (مستعمرات)ی پێشووی لەئەمریکا و ئاسیا و ئەفریقا بۆ نموونە (بەرازیل و مۆزەمبیق) کێشەی کۆچبەرە نایاسایەکان و کێشەی ڕاوکردنی ماسی لەگەورەترین کێشەکانییەتی لەبەردەم باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ مەغریب، ھەروەھا گرفتی سنووردیاریکردنیشی لەگەڵ دراوسێ گەورەکەیدا ھەیە کە ئیسپانیایە پرتوگال لەسەر نەخشە

دابەشکردنی کارگێڕیو گەورەترین شارەکانی

[دەستکاری]

لەگەڵ ئەوەش کە پرتوگال ڕووبەرێکی بچووکی ھەیە، بەدەر لەوە خاوەن ڕژێمێکی کارگێڕی ئاڵۆزە لەھەندێک کاروبار، (٥) ناوچەی ھەیە، لەگەڵ (١٨) ھەرێم، دوو ناوچەی بەئۆتۆنۆمی شاد بوون، (٢٨) بەڕێوەبەرایەتی تریشی ھەیە لەدابەشکردنی بواری کارگێڕیدا، (٣٠٠) فەرمانگە و نزیکەی (٤٢٠٠) شارەوانییشی ھەیە، پورتوگالییەکان بەنیازبوون چاکسازی لەسیستمی کارگێریاندا بکەن لەم سالاَنەی دوایدا.

  • گرنگترین شارەکانی پرتوگال و سەرژمێریان بەپێی سەرژمێری ساڵ(٢٠٠١):-

١) لشبۆنە، ژمارەی دانیشتووانی (٥٤٦٬٤٧٧)کەسە. ٢) بورتۆ، ژمارەی دانیشتوانی(٢٦٣٬١٣١) کەسە. ٣) براگا، ژمارەی دانیشتوانی(١١٢٬٠٨٩)کەسە. ٤) کویمبرا، ژمارەی دانیشتوانی(١٠٦٬٨٠٠)کەسە. ٥) ئیفورا، ژمارەی دانیشتوانی(٥٦٬٥٢٥)کەسە. ٦) لامیگۆ، ژمارەی دانیشتوانی(٢٨٬٠٨١)کەسە. ٧) سیلفیس، ژمارەی دانیشتوانی(٣٣٬٨٣٠)کەسە. ٨) فیزوی، ژمارەی دانیشتوانی(٩٣٬٥٠٢)کەسە.

ئابوریو ژێرخانی ئابووری

[دەستکاری]

ئابوری پرتوگال گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینیووە بەتایبەت کە ساڵی ١٩٨٦ چووە ڕیزی یەکێتی ئەورووپا، لەپێشتر ئابوورییەکی کشتوکاڵی ھەبوو، ئیستاش ئابورییەکی ھەمە جۆر و ھەمەچەشنی ھەیە، ساڵی (١٩٩٨) چووەنا و ناوچەی (یۆرۆ)، یۆرۆ بوو بەدراوی ئاڵوگۆری ئەو وڵاتە، سەرەتای (٢٠٠٢)ش گەشەکردنی ئابوورییەکەی تێکڕا گەیشتە (٣٪)، لەم سالاَنەی دوایشدا پرتوگالی گۆڕی بۆ بازاڕێکی بەڵێندەر و بەئومێدلە ئەورووپا، بەڵام قەرزی گشتی دەوڵەت لەسنوور لای دا و (٣٪)ی تێپەراند، یەکێتی ئەورووپا ھەڕەشەی سزای لەپورتوگال کرد، چونکە ئەمە پێشلکردنی ڕێککەوتننامە واژووکراوەکان بوو، ھەروەک چۆن پرتوگال پێویستی بەچاکسازی ڕژێمی ئابووری ھەبوو بۆ ئەوەی ولاَت بتوانێت بوەستێت بەرامبەر بەھاتنە ناوەوەی وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئەورووپا بۆ یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی (٢٠٠٤) کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی سەرمایە گوزاری دەرەکی پورتوگال لەنێوان ئیسپانیاو بەریتانیا دابوو کە ئەوانە گەورەترین بەرھەمھێن بوون لەم ولاَتەدا، بەرھەمی ئیسپانی لەھەموویان زیاتر دەگاتە ئەو ولاَتە ھاوردە دەکرێت و دواتر ئەڵمانی، ئیتاڵی و فەرەنسایش زۆرترین بەرھەمی ئەو وڵاتەیان دەست دەکەوێت. پرتوگال خاوەن یەدەگێکی کانزایی گرنگە وەک: (خەڵوز، مسو تەنەکە) لەگەورەترین بەرھەمھێنەرانی تەلی (تەنگستن)ی گڵۆپو (یۆرانیۆم) دەژمێردرێت لەجیھاندا، کەرتی کشتوکاڵ ڕێژەی ٥٪ ئابووری پێک دێنێت، ١٥٪ کرێی پارەی پرتوگال خراوەتە گەڕو لەبەر ئەوەو ھۆکاری تر پرتوگال بەیەکێک لەکەمتەرخەمترین ولاَتانی کیشوەری ئەورووپا دەژمێردرێت، یەکێک لەخراپترین کارەکانی ئەوەیە کە زۆربەی بەروبوومی کشتوکاڵیو خۆراکی لەدەرەوە ھاوردە دەکات، بەھۆی بوونی داری تەپەدۆر زۆرترین تەپەدۆری جیھان لەو ولاَتە بەرھەم دێت، ھەروەھا پرتوگال خاوەن بڕێکی زۆرە لەداری چوالەو داری (ئوکالیبتۆس) کە لەپیشەسازی دەرگای تەختە بەکاردێت، ڕاوکردنی ماسی لەلایەن ئیسپانیاوە دەستی بەسەرداگیراوە و کەرتی گەشت و گوزاریش ڕێژەی ٨٪ دەسکەوتی بۆ ئەم ولاَتەی دەستە بەرکردووەو لەھەموو کەرتەکانی تر گەشەی زۆرتر بەخۆیەوە بینی کە لەولاَتانی بەریتانیاو ئیسپانیا خەڵکی بۆ ئەم ولاَتە گەشت دەکەن. سێ فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی (لشبونە، بورتوو فارۆ)کە لەگەڵ چەندین کۆمپانیای فرۆکەوانی ناوخۆو نێودەوڵەتیدا کاردەکەن، کۆمپانیای نیشتیمانی فرۆکەوانی تاب(tab)ە، تۆڕی ڕێگەوبان لەم سالاَنەی دوایدا باشتر بووەو باج و بەند خراوەتە سەر بەکارھێنانی ڕێگا خێراکان بۆ چاککردنەوەوپارەدارکردنی ئەو کەرتە لەکاتی تێکچوونیدا، ھێڵی شەمەندەفەر بەدەوری لشبۆنەدا دەسوڕێتەوەو ھەروەھا ھێڵی شەمەندەفەری لەگەڵ شارە گەورەکانی ئیسپانیاو فەرەنسادا بەیەکەوە بەستراوەتەوە، کە یەکێک لەو ھێڵانە پورتوگالی بەسنوری فەرەنساوە بەستووەتەوە لەگەڵ ئیسپانیاو پاشانیش بەپاریس، پاسەکان ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەن لەو وڵاتەدا، چونکە کرێی ھاتوچۆی ھەرزانەو ئاسانە.

ڕۆشنبیری

[دەستکاری]

ڕۆشنبیری پورتوگال یەکێکە لەڕەسەنترین ڕۆشنبیری ئەورووپا، پورتوگال بەناو بانگە بەتەلارسازی و خواردنەوەی مەیەکانیو وێژەکەی، تا ھەندێجار ناو دەبرێت بەولاَتی شاعیران لەبەر زۆری شاعیرەکانی، بەناو بانگترینیشیان بریتین لە (لویس دی کاموس، فرناندو بیساو، سوفیا ئەندرسن، ئەنتۆنیۆ لۆبۆ ئەنتۆسو خوسییە ساراماگۆ) کە ناوبانگەکەیان جیھانییە، مۆسیقای فادۆ کە مۆسیقایەکی میلییە لە ھەموو مۆسیقاکانی تر باوترە، جیا دەکرێتەوە بەوەی کە خەمو پەژارەو ئازارو خۆشی خۆشەویستی دەگرێتەخۆ، کە بنچینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مۆسیقای کەشتیوانی کۆنو مۆسیقای عەرەبیو ئەفریقی. سەبارەت بە فێرکردنیش حکوومەت ھەوڵێکی زۆریان نەداوە بەباشترکردنی سیستمی فێرکردن لەپرتوگال تەنھا (١٠٪) دانیشتووانی ولاَت لەسەروو ٣٠ ساڵییەوە بڕوانامەی بکالۆریۆسیان ھەیە واتە بروانامەی زانکۆیان ھەیە، ئەم ڕێژەیەش پێش ھاتنی ولاَتانی تر (وڵاتانی خۆرھەڵاتی ئەورووپا) بۆ ناو یەکێتی ئەورووپا کەمترین ڕێژەی خوێندەواری بوو، ڕێژەی نەخوێندەواری لەپورتوگال دەگاتە ٪١٥ کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لەئەوروپا. سیستەمی فێرکردن لەپرتوگال پێک دێت لە:

  • ٤ ساڵ خوێندنی سەرەتایی (بنەرەتی).
  • ٣ ساڵ خوێندنی دواناوەندی.
  • ٥ ساڵ خوێندنی ئامادەیی.

خوێندن بەزۆرە ملێ و ناچارییە و ئەو ٩ ساڵی پێشوو بەخۆڕایییە. دوو سیستەی سەرەکیش ھەیە بۆ فێرکردنی زانکۆیی:

  • زانکۆکان.
  • کۆلێژەکانی ڕاھێنان و جێبەجێکردن.

خوێندنی زانکۆ بەخۆڕایی نییە و تێکڕای باج و تێچوونی خوێندن لەو وڵاتە دەگاتە (٨٥٠)یۆرۆ لە سالێکدا بۆ ھەر کەسێک.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری ine.pt نەدراوە
  2. ^ Pordata, "Base de Dados Portugal Contemporâneo". Accessed on March 7, 2011.
  3. ^ http://www.ine.pt/scripts/flex_v10/Main.html
  4. ^ ئ ا ب پ «Portugal». International Monetary Fund. لە ٦ی ئایاری ٢٠١١ ھێنراوە.
  5. ^ «Gini Index». Instituto Nacional de Estatística. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
  6. ^ «Human Development Report 2010» (PDF). United Nations. ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  7. ^ «The Euromosaic study, Mirandese in Portugal». Europa. European Commission. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە January 2007 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  8. ^ «Countries in the world (ranked by 2014 population)» (بە ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. لە ‏١٥ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)